2009/4/8
فلیپ لام هۆی بۆ پۆجەلکردنەوەی سیهرەکانی میسی تارهاندەکات
فلیپ لام خۆی بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سیحره‌كانی میسی ته‌رخانده‌كات 8/4/2009 ئه‌زمڕ سپۆرت: فلیپ لامی ئه‌ڵمانی و به‌رگریكاری به‌توانای یانه‌ی بایرمیونخی هه‌مان وولات ده‌یه‌وێت سحیر و هونه‌ره‌كانی لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی ڕاگرێت. له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی تایبه‌تی یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت "فلیپ لام"ی ئه‌ڵمانی و به‌رگریكاری به‌توانای یانه‌ی بایرمیونخی هه‌مان وولات ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند له‌یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی كه‌بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌میانی كێبركێكانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نجامبدرێت، كا بۆ ڕاگرتنی هونه‌ر و سیحره‌كانی لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌كات. ناوبراو له‌میانی ئه‌و لێدوانه‌یدا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌له‌یاری ئه‌مشه‌ودا به‌ته‌نها خۆی بۆ لیۆنێل میسی ته‌رخانده‌كات و ئه‌و جوڵه و هونه‌ره به‌رزانه‌ی ڕاده‌گرێـ كه له‌یاریگادا ئه‌نجامی ئه‌دات. وتیشی "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی بێ دانوستانم تێدایه له‌گه‌ڵ میسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میسی به‌باشترین یاریزانی جیهان ده‌زانم، به‌لام پێشم وایه ده‌توانم جوڵه‌كانی ڕاگرم و وه‌ك به‌ربه‌ستێكی گه‌وره هه‌وڵه‌كانی پوچه‌ڵ بكه‌مه‌وه. |
|