كۆره‌نتیانز زێدان ده‌كاته‌وه به‌یاریزان 
19/3/2009
یانه‌ی كۆره‌نتیانزی به‌ڕازیلی زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی ده‌گاته‌وه به‌یاریزان و ده‌یه‌وێت په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات.
ڕۆژنامه‌ی ئیل كۆریۆ دیجیتاڵ" به‌ڕازیلی له‌هه‌واڵێكیدا ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه كه یانه‌ی كۆره‌نتیانزی به‌ڕازیلی ده‌یه‌وێت زه‌ینه‌دین زێدانی ئه‌ستێره‌ی پێشوی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات و به‌هێزی پاره له‌بڕیاری وازهێنانی له‌یاریكردن په‌شیمانی بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بلاوكردۆته‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌ی ناوبراو خوازیاره له‌پاڵ ڕۆناڵدۆ، زێدانی فه‌ره‌نسی بخاته پێكهاته‌ی تۆپی پێی یانه‌كه‌یه‌وه تادوانه‌یه‌كی به‌هێز دروست بكات.
