به‌رشه‌لۆنه ده‌ستبه‌رداری ئیتۆ نابێت
19/3/2009
ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاماده‌نیه ده‌ستبه‌رداری ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی و هێرشبه‌ری به‌توانای یانه‌كه‌ی بێت.
خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕه‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه یانه‌كه‌ی له‌ئێستادا ده‌ستبه‌رداری ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی ببێت و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه بۆنده‌كه‌ی بۆ چه‌ند ساڵێكی تر درێژده‌كه‌نه‌وه. ناوبراو له‌میانی لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئیداره و ستافی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی له‌ئه‌دای ئیتۆ ڕازین و خوازیاری ئه‌وه‌ن بۆ چه‌ند سالێكی تر له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه.
وتیشی " ئیتۆ له‌پاڵ میسی ئه‌رجه‌نتینی توانیویانه هێڵی هێرشبردنی یانه‌كه به‌هێز بكه‌ن و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ هێڵی به‌رگری یانه‌ی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن.
