میلان به‌رده‌وامی ئه‌داته كۆكردنه‌وه‌ی یاریزانه به‌ته‌مه‌نه‌كان 
19/3/2009
ئه‌زمڕ سپۆرت:
یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت به‌كڕینی كروزی ئه‌رجه‌نتینی به‌رده‌وامی بداته كۆكردنه‌وه‌ی یاریزانه به‌ته‌مه‌نه‌كان.
ڕۆژنامه‌ی كۆریرۆ دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه كه یانه‌ی ئه‌یسی میلانی وولاته‌كه‌یان به‌نیازه "خولی‌و كروز"ی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری به‌توانای یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ڕكابه‌ری په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات.
ڕۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌ی یانه‌ی میلانه‌وه ئه‌وه‌ی بلاوكردۆته‌وه كه یانه‌ی ناوبراو ده‌یه‌وێت هه‌لی په‌راوێزخستنی كروزی ته‌مه‌ن 34 ساڵ له‌لایه‌ن میۆرینیۆی ڕاهێنه‌ریه‌وه بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات.
به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی میلان بۆ په‌لكێشكردنی كروز، یانه‌ی ناوبراو درێژه ئه‌داته كڕینی یاریزانانی به‌ته‌مه‌ن و كۆكردنه‌وه‌یان له‌پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی ئه‌نشیلۆتی ڕاهێنه‌ر
