
میشێل پلاتینی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا متمانه‌ی ته‌واوی به مارادۆنا هه‌یه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی "میشێل پلاتینی" ئه‌ستێره‌ی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا "یۆفا" ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه متمانه‌ی ته‌واوی به "دیگۆ مارادۆنا"ی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هه‌یه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت.
ناوبراو له‌میانی ئه‌و لێدوانه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مارادۆنا به‌باشی شاره‌زایی تۆپی پێیه و له‌و بواره‌دا قاڵبۆته‌وه، بۆیه پێشبینی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه ئاستی جارانی و سه‌ركه‌وتنی پێ ببه‌خشێت.
هه‌مان كات پلاتینی وتیشی "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری مارادۆنا ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رز ده‌نرخێنین.
