فلیپ لام خۆی بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سیحره‌كانی میسی ته‌رخانده‌كات 8/4/2009 ئه‌زمڕ سپۆرت: فلیپ لامی ئه‌ڵمانی و به‌رگریكاری به‌توانای یانه‌ی بایرمیونخی هه‌مان وولات ده‌یه‌وێت سحیر و هونه‌ره‌كانی لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی ڕاگرێت. له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی تایبه‌تی یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت "فلیپ لام"ی ئه‌ڵمانی و به‌رگریكاری به‌توانای یانه‌ی بایرمیونخی هه‌مان وولات ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند له‌یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی كه‌بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌میانی كێبركێكانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نجامبدرێت، كا بۆ ڕاگرتنی هونه‌ر و سیحره‌كانی لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌كات. ناوبراو له‌میانی ئه‌و لێدوانه‌یدا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌له‌یاری ئه‌مشه‌ودا به‌ته‌نها خۆی بۆ لیۆنێل میسی ته‌رخانده‌كات و ئه‌و جوڵه و هونه‌ره به‌رزانه‌ی ڕاده‌گرێـ كه له‌یاریگادا ئه‌نجامی ئه‌دات. وتیشی "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی بێ دانوستانم تێدایه له‌گه‌ڵ میسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میسی به‌باشترین یاریزانی جیهان ده‌زانم، به‌لام پێشم وایه ده‌توانم جوڵه‌كانی ڕاگرم و وه‌ك به‌ربه‌ستێكی گه‌وره هه‌وڵه‌كانی پوچه‌ڵ بكه‌مه‌وه. |
|
كۆره‌نتیانز زێدان ده‌كاته‌وه به‌یاریزان 
19/3/2009
یانه‌ی كۆره‌نتیانزی به‌ڕازیلی زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی ده‌گاته‌وه به‌یاریزان و ده‌یه‌وێت په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات.
ڕۆژنامه‌ی ئیل كۆریۆ دیجیتاڵ" به‌ڕازیلی له‌هه‌واڵێكیدا ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه كه یانه‌ی كۆره‌نتیانزی به‌ڕازیلی ده‌یه‌وێت زه‌ینه‌دین زێدانی ئه‌ستێره‌ی پێشوی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات و به‌هێزی پاره له‌بڕیاری وازهێنانی له‌یاریكردن په‌شیمانی بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بلاوكردۆته‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌ی ناوبراو خوازیاره له‌پاڵ ڕۆناڵدۆ، زێدانی فه‌ره‌نسی بخاته پێكهاته‌ی تۆپی پێی یانه‌كه‌یه‌وه تادوانه‌یه‌كی به‌هێز دروست بكات.
به‌رشه‌لۆنه ده‌ستبه‌رداری ئیتۆ نابێت
19/3/2009
ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاماده‌نیه ده‌ستبه‌رداری ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی و هێرشبه‌ری به‌توانای یانه‌كه‌ی بێت.
خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕه‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه یانه‌كه‌ی له‌ئێستادا ده‌ستبه‌رداری ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی ببێت و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه بۆنده‌كه‌ی بۆ چه‌ند ساڵێكی تر درێژده‌كه‌نه‌وه. ناوبراو له‌میانی لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئیداره و ستافی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی له‌ئه‌دای ئیتۆ ڕازین و خوازیاری ئه‌وه‌ن بۆ چه‌ند سالێكی تر له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه.
وتیشی " ئیتۆ له‌پاڵ میسی ئه‌رجه‌نتینی توانیویانه هێڵی هێرشبردنی یانه‌كه به‌هێز بكه‌ن و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ هێڵی به‌رگری یانه‌ی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن.
میلان به‌رده‌وامی ئه‌داته كۆكردنه‌وه‌ی یاریزانه به‌ته‌مه‌نه‌كان 
19/3/2009
ئه‌زمڕ سپۆرت:
یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت به‌كڕینی كروزی ئه‌رجه‌نتینی به‌رده‌وامی بداته كۆكردنه‌وه‌ی یاریزانه به‌ته‌مه‌نه‌كان.
ڕۆژنامه‌ی كۆریرۆ دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه كه یانه‌ی ئه‌یسی میلانی وولاته‌كه‌یان به‌نیازه "خولی‌و كروز"ی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری به‌توانای یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ڕكابه‌ری په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات.
ڕۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌ی یانه‌ی میلانه‌وه ئه‌وه‌ی بلاوكردۆته‌وه كه یانه‌ی ناوبراو ده‌یه‌وێت هه‌لی په‌راوێزخستنی كروزی ته‌مه‌ن 34 ساڵ له‌لایه‌ن میۆرینیۆی ڕاهێنه‌ریه‌وه بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات.
به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی میلان بۆ په‌لكێشكردنی كروز، یانه‌ی ناوبراو درێژه ئه‌داته كڕینی یاریزانانی به‌ته‌مه‌ن و كۆكردنه‌وه‌یان له‌پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی ئه‌نشیلۆتی ڕاهێنه‌ر
ڕۆناڵدۆ له‌هیچ یانه‌یه‌ك ناترسێت 16/3/2009 كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی له‌هیچ یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی ناترسێت. له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ئه‌و هه‌والانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه‌باس له‌وه ده‌كات یانه‌كه‌ی له‌قۆناغی سێهه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئه‌ترسێت. ناوبراو له‌میانی ئه‌و لێدوانه‌یدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه یانه‌كه‌ی ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه به‌رامبه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ك بووه‌ستێته‌وه كه‌له‌قۆناغی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه. وتیشی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له یانه‌ی لیڤه‌رپوول ته‌واوی ئه‌و هه‌شت یانه‌یه ناترسین كه‌بۆ قۆناغی هه‌شت تیپی پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ركه‌وتوون |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
به‌ڕێزم،
بۆ کێشه‌کانی ئه‌م دوایینه‌ی کوردبڵاگه‌ر داوای لێبردنت لێده‌خوازم.
وه‌ک ده‌بینیت هه‌مۆشتێک ئاساییه
من برده‌وام ده‌بم بۆ چاک سازی و به‌رز کردنوه‌ی کوردبڵاگه‌ر
هیوادارم له م رۆژانه‌ی داهاتوو دا چه‌ن هه‌واڵێکی خۆشت بۆ بنێرم.
له‌گه‌ڵ ڕێزم
سه‌لاح